ئەوەی لەبارەی کریپ نۆتێلا نایزانیت



کریپ نۆتێلا دوو پێکهاتەن کە تێکەڵدەکرێن و یەکێک لە خۆشترین شیرینییەکانی ئەمڕۆ بەرهەم دەهێنن، لە کوردستانیش خواستێکی زۆر لەسەر ئەم شیرینییەیە.

مێژووی کریپ دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٣ لە فەڕەنسا، دایکەکان لە ماڵەکاندا بۆ منداڵەکانیان درووستکردووە، لەو کاتەدا بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادەکراوە، هێلکە، پەنیر، گۆشت، ئەڤۆگادۆ و قارچک دروستکراوە.

ناوەکەی لە کریسپۆی لاتینی وەرگیراوە، واتە چەماوە، دەکرێت بە هەموو تامەکان کریپ ئامادەبکرێت، بەڵام لە بنچینەدا ئەوەی گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە ناسکی و تەنکیی نانەکەیە.

دواتر ئەم نانە ناسکە پەرەی زۆرتر پێدراوە، لە چێشتخانەکاندا بە میوە پێشکەشکراوە، تا ئێستاش لە ئەوروپا و ئەمریکا کریپ بە چەندین تامی جیاواز دەفرۆشرێت.

نۆتێلا لە ساڵی ١٩٦٤ دروستکراوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوە و گەشەسەندنی ئەم جۆرە شیرینییە لەگەڵ ناسکەکەی کریپ پێشکەشکراوە، لەسەر بەشێک لە عارەبانەکانی شەقامەکان دەفرۆشرێت و ئێستا یەکێکە لە خواردنە دڵخوازەکانی زۆرینەی تەمەنە جیاوازەکان.

لە هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵە کریپ نۆتێلا بڵاوبووەتەوە، لە دوکان و قاوەخانەکان دەستدەکەوێت، لەسەر شەقامەکانیش دەفرۆشرێت، بەهۆی ناسکی و تەنکی نانەکە و تێکەڵکردنی لەگەڵ نۆتێلا و میوەکاندا گەنجان و منداڵان خواستێکی زۆریان بۆی هەیە.

سەنگەر محەمەد، یەکێکە لەو کەسانەی ماوەی دوو ساڵە دوکانێکی تایبەتی بە دروستکردن و فرۆشتنی کریپ نۆتێلایەکی گەرم و تازەی داناوە، باسی ئەوەدەکات کە هاووڵاتیان بە گشتی خواستێکی زۆریان بۆ کریپ نۆتێلا هەیە.

 

 

 

 

هۆشداری لە مەترسیی لیواكانی پاسەوانی سنوور دەدرێت
پێشت هۆشداری لە مەترسیی لیواكانی پاسەوانی سنوور دەدرێت
سیستمی بەرگری ئاسمانی لە سنورەكان دادەنرێت؟
دواتر سیستمی بەرگری ئاسمانی لە سنورەكان دادەنرێت؟
ەیوەندیدار