نوێترین زانیاری دەربارەی “جووڵەپێکردنی پێشمەرگە”



بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە هێزی پێشمەرگە بەرەو کەرکوک جوڵێنرابێت و ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە تەنیا “ئیحتیاتی” خۆیان وەرگرتووە و ئەو جوڵانەی هێزەکانی پێشمەرگەش لە ناوچەی پردێ، وەک ئامادەکاری لە ئەگەری هێرشی داعش و “قۆستنەوەی” خراپی دۆخی کەرکوک ناو دەبات. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر فەرماندەی میحوەری پردێ لە پشکی پارتی ڕاگەیاندبوو،”پلانمان هەبووە هێز بەرەو پردێ جووڵە پێبکەین.”

عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە (پشکی پارتی) بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،”پێشمەرگە جوڵەی پێنەکراوە بەرە پردێ و کەرکوک، بەڵام ئیحتیاتی خۆیان وەرگرتووە.”

وتیشی،”هێزی پێشمەرگە خەتی تەماسی هەیە لەو ناوچانە، داعش هەیە لەو میحوەرانە، کاتێک حاڵەتێکی نا ئاسایی دروست دەبێت ئەو پێشمەرگانەی لە ناوچەکەن خۆیان دەخەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ ئیحتیات، هەموو یەکە سەربازییەکان هۆشداری خۆیان وەردەگرن و دەبێت ئامادەیی خۆیان بسەلمێنن، خوا نەکات حاڵەتێکی لە ناکاو دروست ببێت یان داعش ئەو دۆخە بقۆزێتەوە”.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو نوری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری پردێی هێزی پێشمەرگە (پارتی)، لەسەر دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەکانی کەرکوک و جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە بەرەو کەرکوک، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،”پلانمان هەبوو بەرەو کەرکوک بڕۆین، بەڵام هەندێک بەرپرسی دڵسۆزی عێراق دەستوەردانیان کرد و داوای دان بەخۆداگرتنیان لێکردین.”

لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمریکای گوت،”پێشمەرگە بێ پرسی وەزارەت جوڵەی پێکراوە.”

بەڵام، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت،”پێشمەرگە جوڵە ناکات بەبێ پرسی وەزارەتی پێشمەرگە.”

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، دژی داخستنی ڕێگەی نێوان کەرکوک-هەولێر لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی و لایەنە عەرەبی تورکمانییەکانەوە، بەشێک لە کوردانی کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بارگرژی ڕوویدا، 4 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداو 15 خۆپیشاندەری تریش برینداربوون.

دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک گیانی لەدەستدا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر: هیچ کارمەندێکمان لەسەر سپیکردنەوەی پارە دەستگیرنەکراوە
دواتر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر: هیچ کارمەندێکمان لەسەر سپیکردنەوەی پارە دەستگیرنەکراوە
ەیوەندیدار