لاهور شێخ جەنگی بۆ کەرکوکییەکان: بەتەنیان جێتان ناهێڵین



لاهور شێخ جەنگی لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە پەیامێک بڵاوکردەوە و داوا لە لایەن سایسییەکان دەکات کە چیتر رۆڵەی کورد نەکەنە قوربانیی ململانێ ناشەریفانەکانیان لەپێناو هەڵبژاردن و چیتر ئەجێندای ئیقلیمی جێبەجێ نەکەن.

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئەم دۆخە هەستیارە دەخوازێت کە هاووڵاتیانی شارەکە دانبەخۆیان دابگرن و خەڵکی دەستەبژێر و پێکهاتە رەسەنەکانی شارەکەش هەوڵی جدی بدەن بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان لە پێناو پاراستنی پێکەوەژیانی سەرجەمی پێکهاتەکان.

دەشڵێت:”بەداخەوە جارێکیتر کورد لە کەرکوک بووە قوربانی ململانێی نێوان لایەن سیاسییەکان و خوێنی گەنجی کوردی ئەو شارە خۆشەویستە بە ناهەق رژا”.

لاهور شێخ جەنگی داوا لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات و دەڵێت:” داوا دەکەم بۆ رێگریکردن لەم خوێنڕشتنە و تەشەنە نەسەندنی دۆخی دژواری شاری کەرکوک، بە زووترین کات رۆڵی دەستوریی خۆیان ببینن و رێگە نەدرێت رێوشوێنی نادەستوری لەو شارە ئەنجام بدرێت کە ببێتە مایەی تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ڕەسەنەکانی کەرکوک. ڕێگەش نەدرێت بەناوی پاراستنی هاووڵاتیییانی شارەکە، کورد لە کەرکوک بچەوسێندرێتەوە، چونکە هەرگیز ئەم زوڵم و ستەم و سەرکوتکردنە مایەی قبووڵکردن نییە”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکردووە و دەشڵێت:”خەڵکە خۆشەویستەکەمان لەکەرکوک دڵنیا دەکەمەوە کە بەتەنیا جێناهێڵین و لەسەر هێڵین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و لەو پێناوەشدا تەواوی هەوڵەکانی خۆمان خستۆتە گەڕ”.

٥٠٠ دۆنم پوش و پاوانی بەرزنجە سوتا
پێشت ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوانی بەرزنجە سوتا
پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
دواتر پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
ەیوەندیدار