ڕووداوێكی هاتووچۆ 8 قوربانی لێكەوتەوە



ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای داقوق- خورماتوو گیانلەدەستدانی 2 كەس و برینداربوونی 6 كەسی دیكەی لێ‌ كەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئەیلوول، لەسەر ڕێگای داقوق- خورماتوو ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا 2 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە یەكێكیان ژنە و هەروەها 6 كەسی دیكەش برینداربوون.

لە ئێستادا تیمەكانی تەندروستی بریندارەكانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كردووە و تەرمی مردووەكانیش ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە بۆ ئەوەی دواتر ڕادەستی كەسوكاریان بكرێنەوە.

لەکەرکوک دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت
پێشت لەکەرکوک دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت
نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
دواتر نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
ەیوەندیدار