ئەفسەرێکی ساختە دەستگیرکرا



هێزە ئەمنییەکانی عێراق کەسێکیان دەستگیر کرد کە بە ساختە خۆی وەك موقەدەمی سوپای عێراق ناساندووە و لە بەرامبەر بەڵێنی دامەزراندندا پارەی لە خەڵك وەرگرتووە.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگریی و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند لەسەر بنەمای بەدواداچوونی هەواڵگری، کەسێک لە پارێزگای کەربەلا دەستگیرکرا کە خۆی کردبوو بە ئەفسەر لە سوپای عێراقدا.

ڕوونیشکردەوە، ساختەکارەکە خۆی وەك موقەدەم لە سوپای عێراق ناساندووە و لە بەرامبەر بەڵێنی دامەزراندندا پارەی لە هاووڵاتییان وەرگرتووە.

جگە لەوەش تۆمەتبارەکە بەڵگەنامەی فەرمی وەزارەتی بەرگری ساختەکردووە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر کۆمەڵێك بەڵگەنامەی ساختەدا گیراوە.

وێنە؛ گەشتیارێك کەوتە ژێر بەفرە و بە سەختی بریندار بوو
پێشت وێنە؛ گەشتیارێك کەوتە ژێر بەفرە و بە سەختی بریندار بوو
تورکیا هێرشی کردە سەر باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان
دواتر تورکیا هێرشی کردە سەر باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان
ەیوەندیدار