ڕاگرتنی نەوتی هەرێم زیانی چوار ملیار دۆلاری لێکەوتۆتەوە



کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دەڵێت، زیانەکانی راگرتنی نەوتی ھەرێم لە پێنج مانگی رابردوودا دەگاتە چوار ملیار دۆلار، ھۆشداریش دەدات کە بەبێ گەرەنتی یاسایی و دارایی، ئامادە نین جارێکی دیکە دەست بە ھەناردەی نەوتی کوردستان بکەنەوە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان کە کۆمەڵەی نێوان ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی نەوتە لە ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکەن، زیانەکانی راگرتنی ھەناردەی نەوتی کەرکوک و ھەرێم لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە بە چوار ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ھەناردەی نەوتیش دەستپێبکاتەوە ئەوان ئامادەنین کار لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم بکەن تا ئەوکاتە بەڕوونی چۆنیەتی خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان و پێدانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانیان دیاریدەکرێت، ھەروەھا داواشدەکەن گەرەنتی تەواوبدرێت بە کۆمپانیاکانیان تا جارێکی دیکە رووبەڕووی زیانی گەورە نەبنەوە کە بە ملیاران دۆلار مەزەندەی دەکەن.

ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەفەرمانێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس بوو، دادگاکە بڕیاردا تورکیا قەرەبوی عێراق بکاتەوە بە زیاتر لە 1 ملیۆن دۆلار ، بەڵام تورکیا ئامادە نییە ئەو قەرەبووە بدات و عیراقیش بۆ دەستکەوتنی ئەم قەرەبووە، زیانی زیاتر لە ٤ ملیار دۆلاری لەخۆی و حکومەتی هەرێم داوە.

پێشتریش سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، راگرتنی ھەناردەی نەوتی، نزیکەی پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بە ھەرێمی و عێراق گەیاندووە، بۆیە ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بەردەوامن.

دۆلاری کاش زیاد کرا بەڵام نرخەکەی بەرزتر بووەوە
پێشت دۆلاری کاش زیاد کرا بەڵام نرخەکەی بەرزتر بووەوە
بەبێ فەرمانی دادگا ناتوانرێت ڕێگری لەگەشتی قەرزداران بکرێت
دواتر بەبێ فەرمانی دادگا ناتوانرێت ڕێگری لەگەشتی قەرزداران بکرێت
ەیوەندیدار