شاندی هەرێم لەبەغدایە و پرسی دوو مووچە تاوتوێ دەکەن



 تا ئەم ساتە هەرێم و بەغدا لەسەر لەسەر مووچە ڕێکنەکەوتون و ئاسۆی ئەم درامایەش ناڕوونە.

شاندی هەرێم لە بەغدایە و ، تا ئێستا لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی ناردنی پارەی دوو موچە رێکنەکەوتوون.

دوێنێ شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، چوونە بەغدا، شاندی هەرێم وەک پرسی سەرەکی داوای موچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی کردووە.

بەپێی زانیارییەکان شاندەکە داوای کردووە ئەگەر بە قەرزیش بێت پارەی موچەی ئەو دوو مانگە بۆ هەرێم بنێردرێت بەڵام تا ئیستا بەغدا رەزامەندی نەداوە.

نەناردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بەغدا داوای لە شاندی هەرێم کردووە سەرجەم داهاتی خاڵە سنوورییەکان رادەست بکرێن و دواتر نیوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێم، بەڵام هەرێم بەم داوایە رازی نییە و ئەوەش بووەتە ناکۆکی نێوان شاندەکەی هەرێم و بەغدا.

لە ئیستادا بەغدا ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ، بەڵام موچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا موچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە، و ئەم درامایەش هێندە ئاڵۆزە پێشبینیکردن بۆ زنجیرەکانی داهاتووی بەنادیاری هێشتۆتەوە.

 

بانکی ناوەندی ڕێژەی دۆلاری کاشی زۆر بەرزکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی ڕێژەی دۆلاری کاشی زۆر بەرزکردەوە
وێنە؛ بە هۆی وشکەساڵییەوە ئاوی دەریاچەی وان کەمیکردووە
دواتر وێنە؛ بە هۆی وشکەساڵییەوە ئاوی دەریاچەی وان کەمیکردووە
ەیوەندیدار