قائیمقامی هەولێر: حەوت ئافرەت و دوو پیاومان دەستگیرکرد کە کاری نەشیاویان دەکرد



نۆ ئافرەت و پیاو بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری نەشیاو لە چەند سەنتەرێکی مەساجی هەولێر دەستگیر کران.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی لەگەڵ بەشی پۆلیسی شارەوانی لە قائیمقامیەت هەڵمەتێکی چڕ و فراوانیان بۆ سەر کافتریا و شوێنەکانی شێلان ئەنجام دا.

ڕوونیشیکردەوە کە لەو هەڵمەتەدا پێنج کافتریا، سێ جێگای شێلان دابخرێن و نۆ کەس دەستگیر بکرێن کە حەوت ئافرەت و دوو پیاو بوون و “بەکاری نەشیاو هەڵدەستان و دوور لەکەلتووروو عورفی کۆمەڵگاو دوور لەیاسا”.

قائمقامی هەولێر ڕاشیگەیاند، پۆلیسی قائیمقامیەت و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەستگیرکراوەکان کردەوە و ڕەوانەی بەر دەم دادوەر کران بۆ ئەوەی بگەن بەسزای یاسایی خۆیان .

نەبەز عەبدولحەمید وتیشی: “تا ئەو کاتەی “دەگەینە ئامانجێکی باش”، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.

 

بەشەخۆراکی مانگی ٨ دابەش دەکرێت
پێت بەشەخۆراکی مانگی ٨ دابەش دەکرێت
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا
دوات بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار