بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا



بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە شاری جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشور ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا. وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی فریاکەوتنی شارەکە ڕایگەیاند، هێشتا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نەزانراوە.

بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی شارەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئاگرەکە بەیانی ئەمڕۆ  لە بینایەکی پێنج نهۆمیدا لە شاری جۆهانسبێرگ کەوتووەتەوە و خەڵک بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیانی نیشتەجێی بیناکە پەیوەندییان بەبەڕێوەبەرایەتی فراکەوتنی شارەکەوە کردووە.

ئەوەخراوەتەڕوو، پێدەچێت شۆرتی کارەبا یان ئامێرە کارەباییەکان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بووبن، چونکە بیناکە بینایەکی فەرامۆشکراو بووە و چۆڵ بووە ئەوانەی تێیدا ماونەتەوە بەشێوەی نایاسایی لەوێ ژیاون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوەکان توانییان چەندین کەس لەناو بیناکە بهێننە دەرەوە و چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان بکەن و بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە زیاتر بەرزببێتەوە.

قائیمقامی هەولێر: حەوت ئافرەت و دوو پیاومان دەستگیرکرد کە کاری نەشیاویان دەکرد
پێشت قائیمقامی هەولێر: حەوت ئافرەت و دوو پیاومان دەستگیرکرد کە کاری نەشیاویان دەکرد
مرۆڤ لەسەر زەوی بەتەنیا دەژی؟
دواتر مرۆڤ لەسەر زەوی بەتەنیا دەژی؟
ەیوەندیدار