ژمارەیەکی زۆر مامۆستای دانەمەزراو بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، تا ئیستا ٨٠٠ هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتەکە و سەرقاڵی هەڵبژاردنی میکانیزمێکی گونجاون بۆ دامەزراندنیان.

ئەحمەد عەبیدی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، دوای هەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی فۆڕمی دامەزراندنی مامۆستا بەشێوەی گرێبەست ٨٠٠ هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی دانانی میکانیزمیکی گونجاون بۆ دامەزراندنی ئەو پێشکەشکارانە.

هاوکات، کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای دەکات، لە ئێستادا ماوەی پێشکەشکردن کۆتایی هاتووە و تا ئێستا ڕوون نییە درێژدەکرێتەوە یان نا و هێشتا ماڵپەڕی خۆتۆمارکردنەکە چالاکە.

هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەرێگەی ماڵپەرێکی ئەلیکترۆنییەوە فۆڕمی ناوتۆمارکردنی بۆ دامەزراندنی مامۆستا بەشێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە.

پێشتر، بریکاری کارگێڕی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، فەرمانی کارگێڕیان بۆ دامەزراندنی ٢٥٠ هەزار وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگاکان دەرکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەرێم زیاتر لە ٣٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و باس لەوەدەکەن، مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەکانیان پێ نادرێت و ئەوەشی وەریدەگرن هێندە کەمە بەشی خەرجی هاتووچۆیان ناکات و بێبەشن لە مۆڵەتی دایکایەتی و نەخۆشی و مۆڵەتی ساڵانە.

دەشڵێن، سەرەڕای ئەوەی کەرتی پەروەردە پێویستی بە ١٠٠ هەزار مامۆستایە، بەڵام حکومەتی هەرێم وانەبێژان دانامەزرێنێت و هەڕەشەی بایکۆتی وەرزی خوێندنی ساڵی نوێ دەکەن.

زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە هەڵکشاندایە
پێشت زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە هەڵکشاندایە
نرخی نەوت لە گۆڕاندایە
دواتر نرخی نەوت لە گۆڕاندایە
ەیوەندیدار