وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێك لەبارەی هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە تێیدا هاتووە، کاتژمێر نۆ و ٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو بە چەند مووشەكێك هێرشكرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسی لەوەشکردووە، تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵن، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوون بۆ رووداوەکەدەکەن و تا كاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و كارەبا دانەنێت.

 

نرخی نەوت لە گۆڕاندایە
پێشت نرخی نەوت لە گۆڕاندایە
پارێزگاری هەولێر؛ سووده‌کانی ٣١ی ئاب ڕوو له‌ زیادبوونن
دواتر پارێزگاری هەولێر؛ سووده‌کانی ٣١ی ئاب ڕوو له‌ زیادبوونن
ەیوەندیدار