متمانە بەسەرکردە ژنەکان لە دابەزیندایە


لە کاتێکدا ژمارەیان لە پۆستە باڵاکاندا بەرز دەبێتەوە، بەڵام متمانە بەسەرکردە ژنەکان لە دابەزیندایە، بۆچی؟

ژنان زیاتر لە جاران گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان بەڕێوەدەبەن، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، کە بەرزبوونەوەی نوێنەرایەتی لەگەڵ دابەزینی متمانە بە سەرکردە ژنەکان بووە.

لە مانگی نۆڤەمبەردا، زانیارییە نوێیەکانی پێوەرەکانی Reykjavik بۆ سەرکردایەتی، کە ڕاپرسییەکی ساڵانەیە و بەراورد دەکات، چۆن سەیری ژن و پیاو دەکرێت لە ڕووی گونجاوییان بۆ پۆستەکانی دەسەڵات، دەریخستووە متمانە بە سەرکردە ژنەکان بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەمە یەکەم دابەزینە لەم پێوەرەدا لەو کاتەوەی کە کۆمپانیای Kantar Public، کە بزنسێکی بەڵگە و ڕاوێژکاری سیاسەتی گشتییە، لە ساڵی ٢٠١٨ دەستی بە کۆکردنەوەی زانیاری کردووە.

لە سەرانسەری وڵاتانی گروپی حەوت کە بریتین لە (کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا)، کەمتر لە نیوەی بەشداربووان ٪٤٧ وتوویانە؛ “زۆر ئاسوودەن” کە ژنێک وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی گەورە لە وڵاتەکەیان کار بکات، کە ساڵێک پێشتر، هەمان ڕاپرسی

٪٥٤ بووە.

پیاوان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر لە ژنان ڕەخنەیان لە سەرکردەیەکی ژنە و یەکێک لە هەر ١٠ بەشداربوویەک وتویەتی؛ کە بە ڕوونی ئاسوودە نابن لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژن.

وەڵامدانەوەی پرسیارەکان سەبارەت بە سەرکردە سیاسییە ژنەکان شێوازێکی هاوشێوەی پەیڕەو کرد: تەنها ٪٤٥ی ئەوانەی پرسیاریان لێکرا لە گروپی حەوتدا وتوویانە “زۆر ئاسوودەن” لەگەڵ ژنێک کە سەرۆکایەتی حکومەتەکەیان بکات، ئەمەش لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢١دا، رێژەی ڕاپرسییەکە لە ٪٥٢ بووە.

هەرچەندە زۆر کەس بێهیوا بوون، بەڵام ئەکادیمییەکان و پسپۆڕانی سەرکردایەتی و ڕەگەز بەگشتی سەریان سووڕنامێنێت لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکەو تیۆری جیاوازیان هەیە لەسەر ئەوەی بۆچی متمانە بە سەرکردە ژنەکان دابەزیوە، بەڵام هۆشداری دەدەن کە پڕکردنەوەی بۆشایی متمانە زۆر گرنگە بۆ بنبڕکردنی ئەو لایەنگرییەی کە هەموو ئاستێکی کۆمپانیا و دامەزراوەکانی گرتووەتەوە.

 دۆخی نەریتی ڕوونکردنەوەکان بۆ کەمبوونەوەی متمانە بە بەڕێوەبەرە گشتییە ژنەکان جیاوازن، بەڵام زۆربەیان تەوەری هاوبەش پەیڕەو دەکەن.

هەندێک لە شارەزایان دەڵێن؛ ژنکوژی دامەزراوەیی و لایەنگریی جێندەری هەم بەهۆی دیمەنی سیاسی ئەم دواییە و هەم بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سنووردار کراوە.

دانا گرینبێرگ، مامۆستای ڕەفتاری ڕێکخراوەیی لە کۆلێژی بابسۆن لە ویلایەتی ماساچوستس لە ئەمریکا، پێی وایە جێهێشتنی ژنان لە بازاڕی کاری مووچەخۆری و هەڵگرتنی بەشێکی زۆری چاودێری منداڵان و کارەکانی تری ناوماڵ لە کاتی Covid-19 بووە هۆی “بەهێزکردنی ڕێکەوتننامە درێژخایەنەکان ” سەبارەت بە، ڕۆڵی ژنان لە شوێنی کار و ماڵەوە.

گرینبێرگ پێی وایە ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە و وایکردووە، “لایەنگریکردن لە دژی ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە قبوڵکراوتر بێت”.

وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: سندوس عەتا

لە بارەی بەستنی پێوەری ئاوەوە هاووڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
پێشت لە بارەی بەستنی پێوەری ئاوەوە هاووڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دواتر پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پەیوەندیدار