لەسەر پرسی مووچە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە



بڕیار وایە سبەینێ چوار شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا بۆ پرسی بودجە کۆببێتەوە.

کۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی پرسی مووچەوە لەکاتێکدایە، وا مانگی هەشت کۆتایی دێت و حکومەت هێشتا مووچەی مانگی حەوت-ی دابەش نەکردووە،

نەناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە، هۆکارێکی سەرەکی دواخستنی دابەشکردنی مووچەیە، لەماوەکانی ڕابردوودا باس لەناردنی پشکی هەرێم و دابەشکردنی دوو مووچە دەکرا، بەڵام نە پشکی هەرێم لە فڕۆکەکەی بەغداوە دابەزی و نە مووچەی مانگی حەوت دابەشکرا.

هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم تائێستا بەروونی دیار نییە، حکومەتی عێراق هەرێم تۆمەتبار دەکات بە پەیوەست نەبوون بە ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجەوە، حکومەتی هەرێمیش بەغدا بە بیانووگر ناودەبات.

لەم نێوەندەشدا، مووچەخۆران نە پارەی کڕینی تکتی چوون بۆ بەغدایان پێیە تا لەوێ ناڕەزایەتی دەرببڕن، نە دەشتوانن لێرەوە دەنگی ناڕەزایەتییان بگەیەننە بەغدا.

راگەیەندراوێک لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانەوە
پێشت راگەیەندراوێک لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانەوە
بەنزینخانەكان بۆ دابەشكردنی بەنزینی عێراقی دیاریكران
دواتر بەنزینخانەكان بۆ دابەشكردنی بەنزینی عێراقی دیاریكران
ەیوەندیدار