ڕۆناڵدۆ لە پاش یارییەكەی سویسرا بێدەنگی شكاند



كریستیانۆ ڕۆ‌ناڵدۆ كاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال، بەربەستی بێدەنگی شكاند، دوای ئەوەی لە یاریی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بە سویسرا لە جامی جیهانی 2022 لەسەر كورسی یەدەگ دانیشت.

ڕۆناڵدۆ لە یاریی یەكلاكەرەوەی هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر بە سویسرا وەك سەرەكی بەشداریی پێنەكرا، دوای ئەوەی لەلایەن فرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری ڕووبەڕووی ڕەخنە بۆوە بەهۆی كاردانەوەی دانیشاندنی لە یارییەكەی كۆریای باشوور لە كۆتایی قۆناغی گروپەكان.

وێڕای بەشداری پێنەكردنی ڕۆناڵدۆ، هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر بە سویسرا یارییەكی بەهێزی كرد و بە ئەنجامی 6-1 بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد.

لە پاش یارییەكە، ڕۆناڵدۆ لە ئەكاوتنی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی “ئینیستاگرام” بە وێنە بەشداریی ئاهەنگی خۆشی تیپەكەی كرد و ڕایگەیاند”چێژ لە بردنەوە گەورەكەی تیپەكەم وەردەگرم”.

 

خەڵك؛ زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ئاشكرادەكات
پێشت خەڵك؛ زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ئاشكرادەكات
هەپەگە؛ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران
دواتر هەپەگە؛ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران
ەیوەندیدار