گروپە چەکدارەکان لە ترسی جموجوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆیان شاردووەتەوە



بە هۆی ناڕوونی ئامانجی ئەو جموجوڵە سەربازییە ئەمریکییەی لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق-سووریا بەدیدەکرێت، گروپە چەکدارە شیعەکان لە پارێزگای ئەنبار خۆیان شاردووەتەوە.

ماوەیەكە جموجوڵێکی سەربازیی گوماناوی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای عێراق بەدیدەکرێت و ناوبەناو دیمەنی گواستنەوەی هێز و ئامێری سەربازیی لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەکی دیکە بڵاودەکرێتەوە، بە هۆی ناڕوونی ئامانجی ئەو جێگۆڕکێیەش ترس لای ئەو گروپە چەکدارانە دروست بووە کە بە دۆستایەتییان بۆ ئێران دەناسرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری گوندنشینانی دەوروبەری بنکەی سەربازیی “عەین ئەسەد” لە ئەنبار بڵاویکردەوە بە درێژایی هەفتەی ڕابردوو جموجوڵ لە بنکە سەربازییەکە نەوەستاوە و ڕایانگەیاندووە کە پێشتر شتی لەو جۆرەیان نەبینیوە.

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی و کەسایەتی هۆزەکانی ئەنباریش بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاند، ئەو گروپە چەکدارانەی لە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی داعشەوە لە ئەنبار جێگیر بوون، دوای جموجوڵەکەی ئەمریکا لە ناکاو لەبەرچاو ون بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕوونیکردەوە، ئاڵا و دروشمەکانی لەسەر بارەگای گروپەکان لابراون و ژمارەیەکیشیان بارەگاکانیان چۆڵ کردووە و بەرەو شوێنی نادیار ڕۆیشتوون.

هاوکات ژمارەیەك کارمەندی حکومەتی خۆجیی پارێزگای ئەنباریش بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاند، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین کاروانی ئەو گروپانەیان بینیوە لە نێو پارێزگای ئەنباردا جموجوڵیان کردووە.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەمریکا بەنیازە گورز لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریادا گورز لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بوەشێنێت، بەڵام تا ئێستا ئەو زانیارییە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و ئەگەری نمە باران هەیە
پێشت پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و ئەگەری نمە باران هەیە
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرا
دواتر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرا
ەیوەندیدار