بەم هاوینە نرخی نەوتی سپی گران دەبێت



هێشتا وەرزی هاوینە و پلەكانی گەرما نزیكەی 45 پلەی سەدییە، بەڵام هاووڵاتیان لە خەمی وەرزی زستاندان بۆ كڕینی نەوتی سپی و ڕۆژانەش نرخەكەی زیاتر گران دەبێت و ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: “حكومەت تا ئێستا هیچ پلانێكی ڕانەگەیاندووە”.

بەپێی بەدواداچووتێكی (خەڵك) لەماوەی ئەم مانگەدا، كە هێشتا هاوینە و گەرمایەكی پڕوكێنەرە، بەڵام هەر بەرمیلێك نەوت نزیكەی 40 هەزار دینار گران بووە نرخی یەك بەرمیل گەیشتۆتە 165 هەزار دینار و تا ئێستاش نە حكومەتی هەرێم و نە حكومەتی عێراق هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ پێدانی نەوتی سپی بە هاووڵاتیان و لە ساڵانی ڕابردووشدا، حكومەتی هەرێم ئەو نەوتەی دابەشی كردووە تەنها لە دەرەوەی شارەكان بووە و چەند ساڵێكە هاووڵاتیانی ناو شارەكان نەوتیان وەرنەگرتووە.

کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تا ئێسا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پلالانێكی ڕانەگەیاندووە بۆ میكانیزمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لەكاتێكدا بەرەو كۆتاییەكانی هاوین و هاتنی وەرزی پاییز و سەرما دەڕۆین، هاوكات حكومەتی عێراقیش، كە دەبێت بەپێی یاسای بودجە پێداویستییەكانی هاووڵاتیان لە نەوت و جۆرەكانی سووتەمەنی بنێرێت، تا ئێستا نەگەیشتووە و هەر باسیشی نییە.

ڕاشیگەیاند، بەم جۆرە بێت چاوەڕێی باشە ناكەین لە نرخی نەوتی سپی، بۆیە دەبێت هەمووان گوشار بكەن بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان و ئەركی حكومەتی هەرێمیشە گوشار بكات لە حكومەتی عێراق بۆ دابین كردنی سەرجەم جۆرەكانی سووتەمەنی.

وتیشی، “ئەگەر نەوت لەڕێگەی عێراقەوە دابین نەكرێت، ئەركی حكومەتی هەرێمە نەوت بدات بە پاڵێوگە ناوخۆییەكان بۆ دابین كردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان بە هەمان نرخی عێراق و دواتر لە پاكتاوی ژمێریاری لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ئەو نەوتە پاڵێوراوە بخاتەڕوو”.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا حكومەتی هەرێم دەستی بۆ ئەو دوو ڕێگەچارەیە نەبردووە و هیچ پلانێكی ڕوونیشی نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیشی كردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە ناردنی نووسراو و گوشار كردن، هەروەها ئەركی پەرلەمانتارانی كوردە لە بەغدا شەڕی ئەو مافەی هاووڵاتیان بكەن.

لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراق پێکهێنراوە
پێشت لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراق پێکهێنراوە
كەشناسی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین ڕادەگەیەنێت
دواتر كەشناسی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار