٩ کەس لە شەڕی قەرەجەکان برینداربوون



پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پەنابەری سوری کە دانیشتووی گەڕەکی بەرکێوی قەزای سەیدسادقن ڕوویدا و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.

نزیکی کاتژمێر ١٠ بەیانی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی شەڕ له‌نێوان نۆ عه‌ره‌بی سووری کە بە “قەرەج” ناسراون  دروستبوو، شەڕکەرەکان لە ژێر کاریگەری مەی بوون به‌ چه‌قۆ، بۆكس خه‌نجه‌ر، دار و بەرد شەڕیان کردووە.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان چوار له‌برینداره‌كان براونه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌سه‌یدسادق و چاره‌سه‌ری برینه‌كانیان كراوه‌ و پێنج له‌برینداره‌كانیش له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراون.

شه‌ڕه‌كه‌ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له‌ عه‌ره‌بی سووری كه‌ كاری سوڵكردن ده‌كه‌ن ڕوویداوه‌ و تێكڕای شه‌ڕكه‌ر و برینداره‌كان ئامۆزای یەکتربوون.

ئەیوب محەمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق ڕایگەیاندووە: چوار لە برینداره‌كان له‌ فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت چاره‌سه‌ریان بۆكراوه‌، دووانیان برینەکانیان قورسە و چەقۆ بەر سەریان کەتووە و گواستراونەتەوە بۆ سلێمانی.

ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
پێشت ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
بەشێوەیەکی جیاوز سنوور بۆ خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا
دواتر بەشێوەیەکی جیاوز سنوور بۆ خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا
ەیوەندیدار