دۆناڵد ترەمپ وەک تۆمەتبار وێنەی گیرا



دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە زیندانێكی ویلایەتی جۆرجیا خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو.

بەپێی زانیارییەکان ئاماژە بەوەکراوە دوای خۆ ڕادەستكردنی وێنەی گیراوە و تەواوی زانیارییە كەسییەكانی لێوەرگیراوە كە بۆیەكەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتە سەرۆكی پێشوو وەك تۆمەتبار وێنەی بگیرێت.

بە بڕوای دۆناڵد ترەمپ ئەوەی دەكرێت دەستوەردانە لە هەڵبژاردنەكان كە هەرگیز پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیە ڕووینەداوە و بەهەموو شێوەیەك ڕەتیدەكاتەوە.

هاوڵاتییانی هەرێم لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەكانی بانکی ناوەندی سوودمەند دەبن
پێشت هاوڵاتییانی هەرێم لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەكانی بانکی ناوەندی سوودمەند دەبن
پێشەوا هەورامانی: برسیکردنی خەڵکی هەرێم نادەستورییە
دواتر پێشەوا هەورامانی: برسیکردنی خەڵکی هەرێم نادەستورییە
ەیوەندیدار