داوا دەکرێت لقێکی بانکی ناوەندی لە سلێمانی بکرێتەوە



ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەرۆکی کۆمسیۆنی مامەڵە داراییەکانی عێراق (بۆرسەی عێراق)و دەستەی بەڕێوبردنی (ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵە دارایی و بازرگانییەکان لە سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی واژۆ کرا.

واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان (ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵە دارایی و بازرگانی)ەکان و (بۆرسەی عێراق) لە کاتێکدایە یەکەم جارە لە مێژووی عیراق دا بۆرسەی عێراقی لقێک لە دەرەوەی شاری بەغداد بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی ڕێگە پێدراو لە شاری سلێمانی بکرێتەوە

ههاوکات، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وتی، بەبەردەوامی هەوڵ دەدەین و یاداشت پیشکەش بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەربڕینی ڕەزامەندی هەتا لقێکی بانکی ناوەندی عێراق لە سلێمانی بکرێتەوە

تیرۆریستێک دەستگیرکرا
پێشت تیرۆریستێک دەستگیرکرا
دوای فیدان، وەزیرێکی دیکەی تورکیا گەیشتە هەولێر
دواتر دوای فیدان، وەزیرێکی دیکەی تورکیا گەیشتە هەولێر
ەیوەندیدار