مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردەوە



 

ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سێهەم ڕۆژ مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە هاووڵاتیان لە زۆرینەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ماڵەكانیاندا مانەوە، دوكان و بازاڕەكانیان نەكردەوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەكان، هاووڵاتیان و كاسبكارانی شارەكانی سنە، كرماشان، جوانڕۆ، قوروە، سەقز، مەهاباد، بۆكان، شنۆ و شار و شارۆچكەكانی دیكە مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگەیاندووە.

هاوكات شەوی ڕابردووش لە سنە و سەقز و ژمارەیەك شار و شارۆچكەی دیكە، خۆپیشاندان و گرژی‌و پێكدادان لەنێوان ناڕازیان و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا.

نزیكەی سێ مانگە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامن كە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە سەریانهەڵداوە.

هەرچەندە ئێران بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئێرشاد و پێداچوونەوەی بە یاسای باڵاپۆشیدا داوە، بەڵام ناڕەزایەتییەكان هەر درێژەیان هەیە.

لە گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 122 كەس كوژراون
پێت لە گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 122 كەس كوژراون
گرژی لەنێوان هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا و ئێراندا دروستبوو
دوات گرژی لەنێوان هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا و ئێراندا دروستبوو
پەیوەندیدار