میسی لەکۆتا خولەکەکاندا یانەکەی گەیاندە یاری کۆتایی



ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی کە لە ئێستادا لە ڕیزی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیدا درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی دەدات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانی یانەکەی لە شکست ڕزگار بکات و بیگەیەنێتە یاری کۆتایی لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەدا کە بە “لامار هانت” ناسراوە.

یانەی ئینتەر میامی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لەگەڵ یانەی سینسیناتی یەکسانبوون و پێش کۆتایی هاتنی کاتی زیادکراو لەخولەکی ٩٧ دا لیۆنێل مێسی گۆڵی تۆمارکرد.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو میسی سەرکردایەتی یانەی ئینتەر میامی کرد بۆ بەدەستهێنانی یەکەم نازناو لەمێژووی خۆیدا کاتێک توانی لەڕێگەی لێدانی یەکلاکەرەوەوە بە ئەنجامی نۆ گۆڵ بەرامبەر بە ١٠ گۆڵ یارییەکە لە یانەی ناشڤیڵ بباتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، میسی توانیویەتی لە حەوت یاریدا ١٠ گۆڵ تۆمار بکات و یانەکەی نازناوەکە بەدەست بهێنێت و میسیش نازناوی باشترین یاریزان بەدەست بهێنێت و ئەمە جاری دووەمە لەدوای پەیوەندی کردنی بەیانەکەوە دەگاتە یاری کۆتایی لە مێژووی یانەکەدا و لەکاتی زایدکراودا یانەکە لە دۆران ڕزگار دەکات.

بڕیارە ڕۆژی ٢٧ی ئەیلولی داهاتوو یانەی ئینتەر میامی بەسەرکردایەتی لیۆنێل میسی یاری کۆتایی ئەمریکای کراوە ئەنجام بدات کە بەرامبەر براوەی نیوەی کۆتایی هەریەکە لە هیوستن داینەمۆ و ڕیاڵ سۆڵت دەبێت.

 بە بیانووی هاوسەرگیری کچێکی فریوداوە
پێشت  بە بیانووی هاوسەرگیری کچێکی فریوداوە
یاریزانێکی عێراقی دوای گرێبەستێکی لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپی بێسەروشوێن بوو
دواتر یاریزانێکی عێراقی دوای گرێبەستێکی لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپی بێسەروشوێن بوو
ەیوەندیدار