داهاتی هەناردەی دانەوێڵەی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا زیاد لە سێ ملیار دۆلارە



 

سەرۆكی یەكێتیی هەناردەكارانی دانەوێڵە، پاقلەمەنی، تۆ و بەرهەمە ڕۆنییەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا جەلال كادۆئۆغڵو باسی لەوە كرد كە ئامانجیان ئەوەیە هەناردەی ساڵانەی كەرتەكە ژمارەیەكی پێوانەی مێژوویی تۆمار بكات.

جەلال كادۆئۆغڵو لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە بینای یەكێتییەكە، ئاماژەی بەوە كرد، ژمارەی هەناردەكردنی یەكێتییەكەیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە.

سەرۆكی یەكێتیی هەناردەكارانی دانەوێڵە، پاقلەمەنی، تۆ و بەرهەمە ڕۆنییەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا باسی لەوە كرد، هەمیشە ئامانجەكانیان بەرزە “”وەك یەكێتییەكە هەناردەی ١١ مانگمان بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو، سەدا ٢٣ زیادی كردووە و گەیشتووەتە ٣،٢ ملیار دۆلار. وەك یەكێتیی هەناردەكارانی دانەوێڵە، پاقلەمەنی، تۆ و بەرهەمە ڕۆنییەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا، یەكێتییەكین زۆرترین هەناردە لە كەرتەكەماندا كراوە. ئەوە بابەتێكە جێی شانازیمانە، سوپاسی خێزانی هەناردەكاران دەكەم”.

جەلال كادۆئۆغڵو باسی لەوەیش كرد، كەرتی دانەوێڵە لە ١١ مانگی ساڵدا، لە سەرانسەری توركیادا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو، سەدا ٢٦،٥ زیادی كردووە و گەیشتووەتە ١٠،٣ ملیار دۆلار، ئامانجمان ئەوەیە ساڵی ٢٠٢٢ بە ئاستێكی هەناردەی نزیك لە ١٢ ملیار دۆلار تەواو بكەین و ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكەین.

سەرۆكی یەكێتیی هەناردەكارانی دانەوێڵە، پاقلەمەنی، تۆ و بەرهەمە ڕۆنییەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا، جەلال كادۆئۆغڵۆ هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، لەو باوەڕەدان كەرتەكەیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بگات بە ئامانجی هەناردە بە بڕی ١٣،٧ ملیار دۆلار.

گرژی لەنێوان هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا و ئێراندا دروستبوو
پێشت گرژی لەنێوان هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا و ئێراندا دروستبوو
كۆبوونەوەی هاوبەشی عێراق و ئوردن و میسر بەڕێوەچوو
دواتر كۆبوونەوەی هاوبەشی عێراق و ئوردن و میسر بەڕێوەچوو
ەیوەندیدار