پیرەمەگرون.. ڕووداوێكی تەقەكردن قوربانی لێكەوتەوە



لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە شارەدێی پیرەمەگرون، كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە شارەدێی پیرەمەگرون، كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، بریندارەكە تەمەنی 38 ساڵە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار ی سلێمانییە، كوژراوەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.

كۆبوونەوەی هاوبەشی عێراق و ئوردن و میسر بەڕێوەچوو
پێشت كۆبوونەوەی هاوبەشی عێراق و ئوردن و میسر بەڕێوەچوو
ئەردۆغان بۆچی بە كۆبانێوە گرتوویەتی؟
دواتر ئەردۆغان بۆچی بە كۆبانێوە گرتوویەتی؟
ەیوەندیدار