سوودەکانی خواردنەوەی زەنجەفیل  و زەردەچەوە لە بەیانیان



زۆربەی خەڵکی ڕۆژەکەیان بە پەرداخێک ئاو، کوپێک چا یان قاوە دەستپێدەکەن، بەڵام دەکرێت هەڵبژاردنی خواردنەوەیەکی تەندروست لە بەیانیان کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستە هەبێت.

هاوکات دەستپێکردنی ڕۆژ بە خواردنەوەیەکی زەردەچەوە و زەنجەفیل یارمەتی بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی بەرگری لەش و زیادبوونی بەرگری بەرامبەر بە هەوکردنەکانی جەستە دەدات.

زەردەچەوە و زەنجەفیل بە شێوەیەکی سروشتی پڕن لە دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکیەکان تێیدا یارمەتیدەرن لە مانەوە بە تەندروستی و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جەستە.

تایبەتمەندی دژە هەوکردن، زەنجەفیل و زەردەچەوە پێکهاتەی بەهێزی دژە هەوکردنیان تێدایە، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان دەدات.

یارمەتی هەرسکردن، زەنجەفیل لە کۆنەوە بەکارهاتووە بۆ یارمەتیدانی هەرسکردن لە ڕێگەی دەردانی ئەنزیمەکانی هەرسکردن و هەروەها سکچوون کەمدەکاتەوە.

سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، زەردەچەوە و زەنجەفیل دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر کە یارمەتی پاراستنی جەستە دەدەن لە فشاری ئۆکسجین و پاڵپشتی سیستەمی بەرگری لەش دەکەن.

دڵ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، زەردەچەوە دەوڵەمەندە بە کورکومین کە سەلمێنراوە دڵ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و لە نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت، هەروەها دژە هەوکردن و دژە ئۆکسێنەرە، کە بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە.

کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، سەلمێنراوە کە زەردەچەوە یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجینی و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدات.

باشترکردنی سووڕی خوێن، زەنجەفیل و زەردەچەوە یارمەتی سوڕی خوێن دەدەن، زەنجەفیل یارمەتی فراوانکردنی خوێنبەرەکان دەدات، هاوکات زەردەچەوە پشتگیری تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات بەهۆی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

کێشی لەش بە هاوسەنگی ڕادەگرێت، زەردەچەوە پەیوەندی بە سوودە ئەگەرییەکانەوە هەیە بۆ یارمەتیدانی پاراستنی کێشی لەش، کورکومین لە زەردەچەوە یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزاندنی کێش بە زیادکردنی میتابۆلیزم و کەمکردنەوەی هەوکردن، لەکاتێکدا زەنجەفیل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

سوودانی گورزێکی نوێ لە گەورە گەندەڵکارەکان دەوەشێنێت
پێشت سوودانی گورزێکی نوێ لە گەورە گەندەڵکارەکان دەوەشێنێت
لەبارەی گرانبوونی نرخی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت
دواتر لەبارەی گرانبوونی نرخی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار