یەکەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی دەکرێتەوە



وابڕیارە رۆژانی (٧-٨-٩)ی ئەیلول لە کارگەی کلتووری سلێمانی، یەکەمین پێشانگای ساڵانەی (نێکست ستێپ) بۆ بەیەکگەیاندنی زانکۆ و پەیمانگاکان، لەگەڵ دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بەڕێوەبچێت.

ئەڤین قادر بەڕێوەبەری گشتی کلیک عێراق رایگەیاند، پێشانگای نێکست ستێپ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢لەم پێشانگایەدا خوێندکاران دەتوانن لە نزیکەوە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان ببینن و زانیاری تەواو بەدەست بێنن، لەسەر پرۆگرامی خوێندن و کرێی خوێندن، هەروەها لە نزیکەوە زانیاری وەردەگرن لەسەر شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.

بەرێوەبەری گشتی کلیک عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، چاوەڕوان دەکرێت پێشانگاکە دەرفەتی باش بۆ خوێدنکاران دابین بکات و دەرفەتی چەندین سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارەکان روون بکاتەوە.

هەر لەم پێشانگایەدا وابڕیارە چەند پانێڵێکی گرنگ دەربارەی هەنگاوی داهاتووی خوێندکاران و شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین و چۆنێتی هەڵبژاردنی زیرەکانەی کۆلێژ، لە لایەن کەسانی شارەزا و لێهاتوو پێشکەش بکرێن.

هۆکاری ناجێگیری نرخی دینار ئاشکر بوو
پێشت هۆکاری ناجێگیری نرخی دینار ئاشکر بوو
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و عێراق ئاشکرا بوو
دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و عێراق ئاشکرا بوو
ەیوەندیدار