بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری کاشی سێ هێندە بەرزکردەوە



بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بڕی کاشەکەی زیاتر لە سێ هێندە بەرز کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 198 ملیۆن و 599 هەزار و 621 دۆلاری فرۆشت کە 127 ملیۆن و 587 هەزار و 621 دۆلاری حەواڵە و 71 ملیۆن و 12 هەزاریشی بە کاش بووە.

بە بەراورد بە دووشەممە، بانکی ناوەندی فرۆشتنی کاشی زیاتر لە سێ هێندە بەرزکردەوە کە دوێنی 21 ملیۆن و 650 هەزاری بە کاش فرۆشتبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 200 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

تورکیا پێش سەردانەکەی فیدان بۆ هەولێر، سنووری دهۆك بۆردومان دەکات
پێشت تورکیا پێش سەردانەکەی فیدان بۆ هەولێر، سنووری دهۆك بۆردومان دەکات
سەڵاحەدین بەهادین: كاتێك حكومەت باكی بە موعاناتی هاووڵاتی نەبێت ئەو دۆخە دژوارە بەرهەم دێت
دواتر سەڵاحەدین بەهادین: كاتێك حكومەت باكی بە موعاناتی هاووڵاتی نەبێت ئەو دۆخە دژوارە بەرهەم دێت
ەیوەندیدار