شاهۆ گەشتە بەغدا و سودانی پێشوازی لێکرد



ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە شاهۆ حسێن قادر کە یەکێکە لە قوربانیانی تاوانی هەڵەبجە، و لەنوسینگەی سەرۆک وەزیران پێشوازی لێکرا

شاهۆ حسێن قادر هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتە و لە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانەوە بە کورسییە تایبەتەکەی بەڕێکەوتبوو بۆ شاری بەغدا، بۆ گەیاندنی ئێش و ئازار و داواکارییەکانی خەڵکی شاری هەڵەبجە.

سودانی بەخێرهاتنی گەرمی لە شاهۆ کرد، و شانازی و پێزانینی خۆی بۆ ئەم شارە فیداکارییە دەربڕی کە تووشی تاوانێکی دڕندانە بوو کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕوخاوەوە ئەنجامدرا و سەدان هەزار قوربانی لێکەوتەوە.

سودانی لە دیدارەکەیدا بەڵێنیدا، هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەک پێشکەش بە خەڵکی شاری هەڵەبجە بکات، هاوکات بەڵێنی ئەوەشیدا شاندێکی پزیشکی بنێرێت بۆ پشکنینی ئەو حاڵەتە شێرپەنجانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، هەروەها بۆ دابینکردنی لیستی دەرمان بۆ تووشبوانی شیرپەنجە و سەرجەم پێداویستییەکان تیمێکی تایبەت دەنێرێت و کەل و پەل و دەرمانی پێویست دابین دەکات.

تەندروستی لەسەر ئازاردانی منداڵە تازە لەدایکبووەکە چەند سزایەکی دەرکرد
پێشت تەندروستی لەسەر ئازاردانی منداڵە تازە لەدایکبووەکە چەند سزایەکی دەرکرد
ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرا
دواتر ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرا
ەیوەندیدار