لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا دژی زیادكردنی پارەی كارەبا تۆماركرا



دژی زیادكردنی باج و پارەی كارەبا لەسەر هاووڵاتیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، سكاڵا لە دادگای فیدڕاڵی باڵای عێراق تۆماركرا.

لە ٤ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم نرخی کارەبای لەبەشێك لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان کەناسراون بە(سیتییەکان) بۆ ١٥٦ دینار بۆ هەر كیلۆواتێكی کارەبا زیاد کرد و پێشتریش نرخی کارەبای لەسەر شوێنە بازرگانی و كارگەكان زیادکردبوو.

سانا کەمال، پارێزەری دانیشتووانی ستییەکان ڕایگەیاندووە، دانیشتوانی سیتییەکان خاوەن سەرمایە نین تاوەکو کرێی کارەبایان لەسەر زیادبکرێت و بەشێکیان فەرمانبەری حکومەتن و بەهۆی گرانی خانووبەرەی ناوشارەوە ڕوویان لە سیتییەکان کردووە.

دەشڵێت: “گەر وەڵامی ڕەخنەکانمان نەدرێتەوە ڕێکاری دیکە دەگرینە بەر بەرامبەر حکومەت”.

لەگەڵ زیادكردنی كرێی كارەبا لەسەر دانیشتووانی سیتییەكان و پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە شێوەی پریپەید ناڕەزایی لە هاوووڵاتیان دروست بوو، هاوكات ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی-ش ئەو زیادكردنەی بە “نایاسایی و نادەستووری” وەسف كرد و داوایان لە وەزارەتی كارەبا كرد، نرخەكە كەم بكاتەوە، بەپێچەوانەوە وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتی، “ناچار دەبن ڕێكاری دیكە بگرنەبەر”.

ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرا
پێشت ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرا
کێشەی 25 دەفتەر دۆلارەکە سەریهەڵدایەوە و عەتای دارتاش دەستگیر کرا
دواتر کێشەی 25 دەفتەر دۆلارەکە سەریهەڵدایەوە و عەتای دارتاش دەستگیر کرا
ەیوەندیدار