بەم زووانە فۆڕمی ئەلیکترۆنی لە سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکات



بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمزوانە لە سلێمانی و هەولێر دەست بە مامەڵەکانی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەکرێت، داوای فاسۆلیایان بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.

لە مانگی چوار ئەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی عێراق پڕۆسەی دەرهێنانی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند، لە نەجەفەوە دەست بە مامەڵەکە کراوە، لە هەرێمی کوردستانیش یەکەم پارێزگا دهۆک بووە، بەپێی وتەی بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی کوردستان ٪٩٤ مامەڵەکانی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە پارێزگای دهۆک تەواو بووە.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەم فۆڕمە ئەلیکترۆنییە لە پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی فۆڕمی خۆراکە، لەپێناو دەرهێنانی ناوی ئەو کەسانەی کە مردوون یاخود لە دەرەوەی وڵاتن.

ئێستا پڕۆسەکە لە چەند شارێکی عێراق دەستیپێکردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە هەموو گەڕەکەکاندا لیژنە پێکدەهێنرێت، لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنێکەوە سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکە کە هەڵگری کارتی نیشتیمانین تۆماردەکرێنەوە.

دواتر سەرجەم زانیارییەکان دەچنە لای بریکاری خۆراکەکە، تۆڕێکی هاوبەش لەنێوان بریکار و هاووڵاتیاندا دروستدەبێت، تا لە هەر ماددەیەکی خۆراکی کە دێت هاووڵاتیان ئاگاداربکرێنەوە.

لەو ماددانەی لە بەشەخۆراکدا دابەشدەکرێت، لەتکە نۆکە، بەڵام هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خواستیان لەسەری نییە، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داوایان لە عێراق کردووە، تا لەتکە نۆکەکەیان بۆ بگۆڕێت بە فاسۆلیا.

کێشەی 25 دەفتەر دۆلارەکە سەریهەڵدایەوە و عەتای دارتاش دەستگیر کرا
پێشت کێشەی 25 دەفتەر دۆلارەکە سەریهەڵدایەوە و عەتای دارتاش دەستگیر کرا
یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەندرا
دواتر یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار