بکوژێکی زنجیرەیی منداڵان لە بەڕیتانیا دەستگیرکرا



پەرستارێکی بەڕیتانیا کە خۆی بە ” کەسێکی زۆر دڕندە ” ناوبرد ڕۆژی هەینی بە تاوانی کوشتنی حەوت منداڵی تازە لە دایکبوو و هەوڵدان بۆ کوشتنی شەش منداڵی دیکە لە نەخۆشخانەیەکی باکووری ڕۆژئاوای بەڕیتانیا تاوانبار کرا.

لوسی لێتبی تەمەن 33 ساڵ بە تاوانی کوشتنی پێنج منداڵی ساوای کوڕ و دوو منداڵی ساوای کچ و هێرش کردنە سەر منداڵە ساواکانی دیکە لە نەخۆشخانەی کۆنتیس ئۆف چێستەر تاوانبار کرا،ئەمەش زۆرجار لەو کاتانەدا کە بە شەو کاری کردووە، لە ساڵانی 2015 و 2016 دا.

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ، بڕیارەکە دوای 10 مانگی دڵتەزێن لە دادگاییکردنی دێت لە دادگای مانچستەر کراون، بڕیارەکە لێتبی دەکاتە دیارترین بکوژی زنجیرەیی منداڵان لە بەڕیتانیا لە مێژووی نوێدا.

خێزانەکانی قوربانییەکانی لێتبی لە بەیاننامەیەکدا وتییان ” ئێمە دڵمان شکاوە، ڕووخاوین و توڕەین و هەست بە گەمژەیی دەکەین، ڕەنگە هەرگیز نەزانین بە ڕاستی ئەمە بۆچی ڕوویدا.”

لێکۆڵەرەوان بە دەستەی سوێندخۆرانی دادگاکەیان وت لێتبی هەندێک لە منداڵە ساواکانی ژەهراوی کردووە، ئەوەش لە ڕێی پێدانی ئەنسۆلینەوە بە منداڵەکان، هاوکات ئەوانی دیکە بە سرنج هەوایان دراوەتێ یاخود بە زۆر شیرییان دراوەتێ، هەندێک جاریش چەند جارێک هێرشی کردووەتە سەر منداڵەکان پێش ئەوەی گیان لە دەست بدەن.

کاتێک ئەفسەرانی پۆلیس ماڵەکەی لێتبییان پشکنیوە، نوسراوێکییان دۆزیوەتەوە کە تێیدا لێتبی نوسیویەتی ” بە مەبەست ئەوانم کوشت چونکە من ئەوەندە کەسێکی باش نیم گرنگییان پێبدەم. من کەسێکی زۆر دڕندەم. من دڕندەم ئەو کارەم کرد.”

هەندێک لەوانەی کە هێرشی کردوونەتە سەر دووانە بوون، لە حاڵەتێکییاندا دوو منداڵی خوشک و برای کوشتووە، لە دوو حاڵەتی دیکەدا منداڵێکی کوشتووە بەڵام شکستی هێناوە لە کوشتنی ئەوی دیکەیاندا.

لێتبی ڕۆژی دووشەممە سزاکەی ڕادەگەیەندرێت و ڕووبەڕووی سزای زیندانییەکی درێژخایەن دەبێتەوە، ڕەنگە بۆ تا هەتایە بخرێتە زیندانەوە.

دۆسییەکەی لێتبی لە کاتێکدا دەرکەوت کە پزیشکەکان نیگەران بوون سەبارەت بە ژمارەی حاڵەتەکانی مردن لە نێو منداڵەکاندا لە یەکەی تازە لەدایکبووان کە نەتوانراوە ڕوون بکرێتەوە، ئەوەش بۆ ماوەی 18 مانگ لە ساڵی 2015 ەوە.

لە کاتێکدا کە پزیشکەکان نەیانتوانیوە هۆکارێکی پزیشکی بدۆزنەوە، پۆلیس بانگکراوە. داواکاری گشتی نیک جۆنسن وتی دوای لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژ، لێتبی کە یەکێک بووە لەو پەرستارانەی کە کارەکەی چاودێریکردنی منداڵەکان بووە، وەکو ” کەسێک دەستنیشانکراوە کە هەمیشە بوونێکی نیاز خراپی هەبووە لە کاتێکدا کە شتەکان بەرەو خراپتر ڕۆیشتوون.”

دوای دەستگیرکردنی، لێکۆڵەرەوان لە ماڵەکەیدا تێبینییان دۆزیوەتەوە کە ئاماژەی بەو منداڵانە داوە کە لە دۆسییەکەدا بوون. هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گەڕاوە بە دوای باوک و دایک و خێزانی ئەو منداڵانەدا کە کوشتوونی.

لێکۆڵەرەوان دەڵێن هیچ شتێکی نائاساییان نەدۆزیوەتەوە لەسەر ژیانی لێتبی و ناتوانن بزانن پاڵنەرەکەی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە چی بووە. بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان پۆڵ هیوز وتی ” بە داخەوە پێم وانیە هەرگیز بتوانین پاڵنەرەکەی بزانین هەتاوەکو خۆی پێمان نەڵێت.”

داهاتی باجی فەرمانگەی باجی گشتی 500 ملیاری تێپەڕاند
پێشت داهاتی باجی فەرمانگەی باجی گشتی 500 ملیاری تێپەڕاند
عێراق نەوتی سپی و بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دەنێرێت
دواتر عێراق نەوتی سپی و بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دەنێرێت
ەیوەندیدار