زانیاری لەسەر کوشتنی نیاز دەرگەڵەی بڵاوکرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری دەربارەی کوشتنی نیاز دەرگەڵەی بڵاوکردەوە، پاش ئەوەی تەرمی هاووڵاتی “نیاز دەرگەڵەی” گەیەندرایە پزیشکی دادی ڕانیە پشکنینی بۆ ئەنجامدرا و شوێنەواری سێ فیشەک لەسەر جەستەی بوو.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، کاتژمێر ١٠ی شەوی ١٨ /٨ /٢٠٢٣ تەرمی هاووڵاتی “نیاز جلال بەگ” ناسراو بە “نیاز دەرگەڵەیی” ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕووداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانی لە دەستداوە، تەرمی ناوبراو گەیەندرایە پزیشکی دادی ڕانیە و پشکنین بۆ تەرمەکەی ئەنجامدرا، دەرکەوت شوێنەواری سێ فیشەک بەجەستەیەوە هەیە.

لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بە وتەی کەسوکارەکەی دراوە، ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لە ڕانیە سەر ڕێگای سەرەکی قورەگۆ بۆ پشوو سەردانی باغەکەی کردووە، لە ئەنجامدا لە ڕووداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و ڕەشەبا ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و ڕەشەبا ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
قوباد تاڵەبانی و مەکتەب سیاسی یەکێتی پەیامی هاوخەمی بڵاودەکەنەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی و مەکتەب سیاسی یەکێتی پەیامی هاوخەمی بڵاودەکەنەوە
ەیوەندیدار