یەكێتی زانیاری لەبارەی هاتنی پارە بۆ مووچە دەخاتەڕوو



سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو پابەندییانەی، كە دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم جێبەجێی بكات مووچە و بودجەی بۆ ڕەوانە دەكرێت و دەشڵێت: “پێداگیریمان كردووە مووچەی فەرمانبەران وەك كارتێكی سیاسی بەكارنەهێندرێت”.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەبێت پابەندی هەبێت و چەندینجار لە هەموو لایەكەوە پێداگیریمان كردووە، كە ناكرێت بابەتی مووچە بكرێتە كارتی سیاسی و لە دژی مووچەخۆران بەكاربهێندرێت.

وتیشی، “یاسای بودجە پێشتر ڕێككەوتنی لەسەركراوە و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم لەلایەن لیژنەیەكی هونەرییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت”.

سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێم دەڵێت: “ئەگەر هەناردەی نەوت دەستی پێ نەكردەوە دەبێت پێویستی ناوخۆی پێ دابین بكرێت”.

جەختیشی كردەوە، ئەو پابەندییانەی، كە دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم جێبەجێی بكات مووچە و بودجەی بۆ ڕەوانە دەكرێت.

بانكێكی عێراقی بۆ كردنەوەی هەژماری مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت بانكێكی عێراقی بۆ كردنەوەی هەژماری مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ڕووداوێكی هاتووچۆ 5 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ 5 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار