لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی دیكە دژی هەرێم تۆماركرا



سکاڵایەکی دیكە لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دژی هەموارێکی یاسای سزادانی عێراقی، کە تایبەتە بە تاوانی هاندانی خۆکوشتن لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە تۆماركرا.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، 3ی ئەیلوولی 2023 دادگاكە كۆدەبێتەوە بۆ بینینی سکاڵایەک، كە لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆماركراوە و تێیدا داوا دەکات، یاسای هەمواری ژمارە 42ی ساڵی 2004 ی پەرلەمانی كوردستان بە نادەستووری دابنرێت.

بەگوێرەی ئەو هەموارەی پەرلەمانی كوردستان، بڕگەی یەک-ی مادەی 408ی یاسای سزادانی عێراقی هەموار کراوەتەوە، بەشێوەیەک، کە کەسێک هانی کەسێکی دیکە بدات بۆ خۆکوشتن یان یارمەتی بدات یان بووبێتە هۆکاری خۆکوشتنی، سزاکەی دەگاتە 7 ساڵ بەندکردن و لەو هەموارەدا تاوانی هۆکاری خۆکوشتن زیادکراوە.

لای خۆشیەوە، وریا سەعدی، راوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، “ئەو سکاڵایە دەبەینەوە، لەبەر ئەوەی هەموارەکە بەر لە پەسندکردنی دەستوور بووە و سزاکەمان تووندتر کردووە.

ڕووداوێكی هاتووچۆ 5 قوربانی لێكەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ 5 قوربانی لێكەوتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە سعودیە
دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە سعودیە
ەیوەندیدار