‌ناونوسین بۆ حەجی ساڵی ئایندە دەستپێدەکات

  • 2,802 بینین

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کۆبونەوەیەك لەگەڵ به‌رپرسی به‌شه‌كان و لێپرسیراوی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئەنجامدرا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ كرد، له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ناونوسینی حاجیان و رێكخستنه‌وه‌ی فۆرمی هاووڵاتیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 1445 كۆچی به‌رامبه‌ر به‌ 2024 زایینی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، دەبێت پرۆسه‌ی ناونووسین به‌ شێوه‌یه‌كی رێكوپێك ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو هاوڵاتیان بتوانن به‌ كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن و بڕیاریشه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی رێكاره‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونوسینی حاجیان ڕابگه‌یندرێت.

 

ئەنجامی تاقیکردنەوەی (خوولی دووەم) ی پۆلی 12 بڵاودەکرێتەوە
پێشت ئەنجامی تاقیکردنەوەی (خوولی دووەم) ی پۆلی 12 بڵاودەکرێتەوە
جارێکی تر دۆلار ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد
دواتر جارێکی تر دۆلار ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد
پەیوەندیدار