بەرهەمهێنانی نەوت پاش چوار مانگ لە وەستانی دەستیپێکردەوە



کۆمپانیای DNO دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ کردەوە، پاش چوار مانگ لە وەستانی بەهۆی داخستنی ڕێڕەوی هەناردەکردنی عێراق-تورکیا.

کۆمپانیای DNO ، کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی سەرەکی تاوکێ لە کوردستان دەستیپێکردووەتەوە.

کۆمپانیاکە، رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تاوکێ بەرهەمدەهێنێت، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی پێشابوور، هێشتا دەستیپێنەکردووەتەوە.

لە بڵاوکراوەی کۆمپانیاکە ئاماژەبەوەدراوە، نەوتی بەرهەمهاتوو لە رێگەی تەنکەرەوە دەگوازرێتەوە و دەفرۆشرێت بە کۆمپانیا بازرگانییە ناوخۆییەکان.

سلێمانی؛ تەرمی ژنێك لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
پێشت سلێمانی؛ تەرمی ژنێك لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
قەڵای کەرکوک نۆژەندەکرێتەوە
دواتر قەڵای کەرکوک نۆژەندەکرێتەوە
ەیوەندیدار