هەولێر.. رێگری لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی تیمی پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری كرا



هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ گوهدار زێباری کە یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكانی بادینا ئازاد بکرێت، بەڵام ئازاد نەکرا.

نەهرۆ جەرجیس، پەیامنێری تۆڕی میدیای خەڵک رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمشەو پارێزەر و کەسوکار و چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان دژی ئازادنەکردنی گوهدار زێباری کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگرییان لێکرا و نەیانهێشت کۆنگرەکە ئەنجام بدرێت.

وتیشی: هێزە ئەمنییەکان جگە لەوەی رێگریان لە ئەنجامدانی کۆنگرەکە کرد هەڕەشەیان لە رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن کرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلی بەشێک لە دەزگا راگەیاندنەکانیشدا گرت.

نرخی نەوت بۆ 83 دۆلار دابەزی
پێشت نرخی نەوت بۆ 83 دۆلار دابەزی
عێراق ٥ ملیۆن دینار دەدات بە هەر کەسێک هاوسەرگیری بکات
دواتر عێراق ٥ ملیۆن دینار دەدات بە هەر کەسێک هاوسەرگیری بکات
ەیوەندیدار