لە سنووری قەرەداغ ٤٥١ دۆنم پوش و پاوان سوتا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی چەند ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودی سنوورى قەرەداغ نزیکەى ٤٥١ دۆنم پوش و پاوان سوتا.

لە بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی هاتووە، لە یەکەم ساتى ڕوودانى ئاگرکەوتنەوەکان کارمەندانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سێوسێنان سەرقاڵى کوژانەوەى ئاگرەکان بوون، بە چەند کەرەسەیەکى سەرەتایى هەمیشە لە هەوڵدابوون کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکان، لە ئەنجامدا لە سنوورى قەرەداغ ٤٥١ دۆنم پوش و پاوان سووتا .

ئاماژەی داوە بە ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، لە ناحیەی سێوسێنانی سەر بەقەزای قەرەداغ و گوندەکانی دێوانە و مەسۆیی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەش حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە ڕویانداوە و بووەتە هۆی سوتاندی نزیکەی ٤٥١ دۆنم پوش و پاوان، دارستانی سروشتی و باخی میوەی هەمەجۆر، هاوکات کەلوپەلی باخی هاووڵاتییان.

لە سەرجەم ڕوداوەکاندا کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سێوسێنان گەیشتونەتە شوێنی ئاگرەکان بە مەبستی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی.

بۆ سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەنەوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسای و دۆزینەوەی هۆکارەکان.

 

بارزانی و دوو جێگرەکەی لە یادی دامەزراندنی پارتیدا چیان وت؟
پێشت بارزانی و دوو جێگرەکەی لە یادی دامەزراندنی پارتیدا چیان وت؟
وێنە؛ تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند
دواتر وێنە؛ تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار