سەرۆکایەتی حکومەت خوێندکارە یەکەمەکان خەڵات دەکات



سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوەڕەسمێکدا، خوێندکارە یەکەمەکانی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ خەڵات دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠١٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوەڕەسمێکدا، خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.

بڕیارە ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خانەوادەی قوتابییە یەکەمەکان بەڕێوەبچێت.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٣، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە گشت بەشەکانییەوە ڕاگەیاند و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی کورتەنامەوە، مژدەی سەرکەوتنی دایە قوتابییە یەکەمەکانی تاقیکردنەوەی وزاریی ئەمساڵی خوێندن.

وێنە؛ تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند
پێشت وێنە؛ تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند
شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە
دواتر شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە
ەیوەندیدار