کەی سەرژمێری گشتی لەعێراق ئەنجام دەدرێت؟



عێراق: “بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان پێویستمان بە ١٣٠ ھەزار ئامێری ئەلیکترۆنی ھەیە”

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبد زەھرە ھینداوی ڕایگەیاند “لە ڕاستییدا ئامانج لە ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان کە بڕیارە لە ساڵی داھاتوودا لە عێراق ئەنجام بدرێت، کۆکردنەوەی داتا و زانیاریی گشتگیرە لەبارەی رەوشی عێراق کە دواتر لەسەر بنەمای ئەو داتا و زانیارییانە، پلان و سیاسیەتی دوورمەودا بۆ گەشەپێدانی ئامادە دەکرێت”.

– “پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت، لەبەر ئەوە پێویستمان بە ١٣٠ ھەزار ئامێری ئەلیکترۆنی، ھەروەھا ١٢٠ ھەزار بۆ ١٣٠ ھەزار فەرمانبەر ھەیە و چونکە ھەوڵدەدەین بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان پشت بە پێوەری نێودەوڵەتیی ببەستین”.

ـ ژمارەی پرسیارەکانی نێو فۆڕمی سەرژمێری گشتیی، ٧٠ پرسیارن کە سەرجەمیان پەیوەستدارن بە سیکتەرەکانی ژیانی ھاووڵاتییان”.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبد زەھرە ھینداوی رایگەیاند کە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان، زنجیرەیەک رێوشوێنیان گرتووەتەبەر، ئەوەیش دوای ئەوەی کە بڕیاردرا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤، پرۆسەکە ئەنجام بدرێت و ئاماژەی بەوەیشدا کە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت.

سەرژمێری گشتیی، نەخشەڕێگا و پلانی کاری دەوڵەتی لەسەر بنیات دەنرێت و بنەمایەکی سەرەکیشە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن، چونکە تا ئامار و سەرژمێری نەبێت رەنگە نەتوانرێت وەک پێویست ھەڵبژاردنێکی دروست ئەنجام بدرێت، ھەروەھا لەڕیگای سەرژمێرییەوە، زانیاری پێویست لەسەر کۆی دانیشتوان سەبارەت بە رەگەز، تەمەن، ئایین، رەوشی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی خێزان کۆدەکرێتەوە.

لە زۆربەی وڵاتاندا، ھەر ١٠ ساڵ جارێک سەرژمێری دانیشتوان ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا لە عێراق ھەشت سەرژمێری گشتیی ئەنجامدراوە کە دوایین سەرژمێری لە ساڵی ١٩٩٧دا ئەنجامدرا بەڵام بە هۆی دۆخی سیاسی و ناسەقامگیری لە سەرانسەری عێراق کەمتر وەک بنەمایەکی زانستی پشتی پێ دەبەسترێت.

لەنێوان ساڵانی ١٩٢٧ تاوەکو ١٩٩٧، ھەشت سەرژمێری گشتیی لە عێراق ئەنجامدراوە، ئەوانیش سەرژمێرەکانی ساڵانی ١٩٢٧، ١٩٣٤، ١٩٤٧، ١٩٥٧، ١٩٦٥، ١٩٧٧، ١٩٨٧، ١٩٩٧.

بە بۆچوونی شارەزایان لە عێراق، سەرژمێرییەکەی ساڵی ١٩٥٧، سەرکەوتووترین پرۆسەی سەرژمێرییە کە تا ئێستا لە عێراق ئەنجامدرابێت، ئەوەیش لەبەر ژمارەیەک ھۆکار لەنێویاندا، تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ پرۆسەکە لە رۆژی ١٤ حوزەیرانی ١٩٥٧، بەشداریکردنی نوێنەر و شارەزایان نەتەوە یەکگرتوەکان لە پرۆسەکە، ھەروەھا ئەنجامدانی خولی راھێنان بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەی رەگەزنامەی گشتیی و ھەڵمەتی فراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بانگەشەکردن بۆ بەشداریکردنی ھاووڵاتییان لە پرۆسەکەدا، دابەشکردنی فۆرمی سەرژمێرییەکە بەسەر ھاووڵاتییاندا، بۆ ئەوەی خۆیان فۆرمەکە، پڕ بکەنەوە.

ھەر لەبەر ئەوەیە، تا ئێستا لە عێراق کار بە سەرژمێرییەکەی ساڵی ١٩٥٧ دەکرێت.

لەمبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبد زەھرە ھینداوی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوایین زانیاریی و ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی خستەڕوو کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوودا، ئەنجام بدرێت.

عەبد زەھرە ھینداوی لەبارەی ئامانج لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی لە عێراق رایگەیاند، “ئامانج لە ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق ئەوەیە، داتا و زانیاریی گشتگیر و تەواو لەبارەی رەوشی عێراق کۆبکرێتەوە کە دواتر لەسەر بنەمای ئەو داتا و زانیارییانە، پلان و سیاسیەتی دوورمەودا بۆ گەشەپێدان ئامادە دەکرێت، ئەوەیش لەپێناو باشترکردنی رەوشەکەیە لەسەرجەم بوارەکاندا، چی لە بواری خزمەتگوزاری، پەروەردە، تەندروستیی و رێگاوبان یان بوارەکانی دیکە، بۆیە ئەو کارەیش تەنھا بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەدی دێت.

سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان هینداوی ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی پلاندانان لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە، زنجیرەیەک رێوشوێنی گرتووەتەبەر، دوای ئەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیم، بڕیاریدا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤، سەرژمێری گشتیی دانیشتووان ئەنجام بدرێت و لەو چوارچێوەدا، تیمەکانی سەربە وەزارەتی پلاندانان، دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی پلانی کار.

عەبد زەھرە ھینداوی باسی لە پێداویستییەکانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان کرد و ئاماژەی بەوەدا، کۆمەڵێک پێدوایستی ھەن کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دابین بکرێن، لەوانە دابینکردنی ئامێرەکانی ئەلکیترۆنی، چونکە پڕۆسەکە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت و وتی: “بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە، پێویستمان بە ١٣٠ ھەزار ئامێری ئەلیکترۆنی ھەیە کە ئەوەیش بە واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیھانییەکاندا دابین دەکرێت”.

لەئێستادا حکوومەتی عێراق کێشەی لە کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان ھەیە و لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند “پێویستمان بە دامەزراندنی سەنتەرێکی نیشتمانیی ھەیە بۆ چارەسەرکرنی کێشەی کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان، ھەروەھا پێویستمان بە پڕۆسەی ژماردن ھەیە کە بە بڕبڕەی پشتی سەژرمێری گشتیی دانیشتووان دادەندرێت، جگە لەوەیش پێویستمان بە دابینکردنی نەخشە و وێنەی مانگە دەستکردەکان ھەیە لەسەر ئاستی یەکە کارگێڕییەکان کە ھەموو ئەمانە پێداویستیی سەرەکیی و گرنگن بۆ پڕۆسەی سەژرمێری گشتی”.

فۆڕمی سەرژمێری گشتیی، ٧٠ پرسیارن کە سەرجەم پەیوەستدارن بە سیکتەرەکانی ژیانی ھاووڵاتییان”.

وتیشی: “سەرژمێرییەکە بەبێ جیاوازی، سەرجەم دانیشتووانی عێراق بەھەموو چین و توێژەکانەوە دەگرێتەوە بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیشەوە، بگرە لە منداڵی تازە لەدایکبوو تا دەگاتە بەساڵاچوو”.

پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
لیژنەیەک بۆ گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لە کەرکوک پێکدەھێندرێت
دواتر لیژنەیەک بۆ گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لە کەرکوک پێکدەھێندرێت
ەیوەندیدار