كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبێتەوە



وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرای دەكات، كە خواست لەسەر كارەبا گەیشتۆتە 5500 مێگاوات و دەشڵێت: “توانای وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە دابەزیندایە”.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی دۆخی خواست و بەرهەمهێنانی کارەبا لەم هاوینەدا كردووە و ڕایگەیاندووە، ” بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ زیاتر لە 5500 مێگاوات بەرز بووەتەوە، بەڵام بەرهەمهێنانی کارەبا لە نێوان 3200 بۆ 3300 مێگاواتە”.

ڕاشیگەیاندووە، توانای وێستگەکانی بەرهەمهێنان بەهۆی کاریگەریی پاڵەپەستۆی گەرما لە دابەزین دایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سەرەتای ئەمساڵدا وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاندبوو، كە چەند وێستگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكەنەوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات و نزیك دەبنەوە لە پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ڕایگەیاند، كە كارەبای نیشتمانی لە هەندێك شوێن گەیشتۆتە 23 كاتژمێر و بەرهەمهێنانی كارەباش گەیشتۆتە 4 هەزار مێگاوات و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ زیاتركردنی بەرهەمهێنانی كارەبا.

دەیلی مەیل: مافیا کوردەکان شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگاکانی قاچاخچێتی فەڕەنسا و بەریتانیا دەكەن
پێت دەیلی مەیل: مافیا کوردەکان شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگاکانی قاچاخچێتی فەڕەنسا و بەریتانیا دەكەن
لە ئەمڕۆوە باج دەخرێتە سەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەنار و سێو
دوات لە ئەمڕۆوە باج دەخرێتە سەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەنار و سێو
پەیوەندیدار