كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات



وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەندێك شوێن ئێستا كارەبای نیشتمانی لە سەرووی 23 كاتژمێرە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە، “بەرهەمی یەكەیەكی كارەبا بەهۆی كێشەیەك لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەرچووبوو، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە و بارودۆخەكە ئاساییە و كارەبا زیادی كردووە.”

وتیشی، “ئێستا پێدانی كارەبای نیشتمانی لە هەندێ ناوچە سەرووی 19 كاتژمێرە و لە گەرمیان 23 كاتژمێر زیاترە.”

ئومێد ئەحمەد جەختی كردەوە، بەرهەمهێنانی كارەبا چوار هەزار مێگاوات كارەبایە و هەوڵەكانیش بۆ زیادكردنی بەرهەم بەردەوامن.

هاتووچۆی هەولێر لە بارەی ڕێگاوبانەكانەوە هۆشداری دەدات
پێشت هاتووچۆی هەولێر لە بارەی ڕێگاوبانەكانەوە هۆشداری دەدات
ئاگادارییەك دەربارەی لیستی مووچە
دواتر ئاگادارییەك دەربارەی لیستی مووچە
ەیوەندیدار