کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی درێژکردەوە



کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ماوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی لەکەرکوک بۆ ٥ ڕۆژی دیکە درێژکردەوە

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی دەنگدەران لەکەرکوک بۆماوەی پێنج ڕۆژ و بڕیارەکەش لە سبەینێ چوارشەممە 16 ی ئاب دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، و لەکاتژمێر 8 بەیانی تاوەکو 8 شەو سەرجەم ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران کراوە دەبن.

پێشتر و لەچەند کاتێکدا کۆمیسیۆن وادەی نوێکردنەوە و تۆمارکردنی دەنگدەرانی درێژکردەوە ئەمەش بەئامانجی نوێکردنەوە و تۆمارکردنی سەرجەم دەنگدەران بوو، ئەمەش وەک هەنگاوێکی کۆمسیۆنە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان.

ڕێگری لە ١٠٠ تۆن دەرمانی بێ سەرەتادا گیرا
پێشت ڕێگری لە ١٠٠ تۆن دەرمانی بێ سەرەتادا گیرا
دواتر پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ بچوکترین پیاوی جیهان كرد
پەیوەندیدار