سودانی دوو بڕیار لە بەرژەوەندی هەرێم دەدات



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەك بنێرێت بۆ پشكنین و تێچووی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و دابین كردنی ئامێر بۆ نەخۆشخانەی ڕانیە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ١ی ئەم مانگەدا سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانیم کرد، بۆ چەند بابەتێک لەکۆتایی دا داوام لێکرد دوو پێداویستی هەڵەبجە و ڕانیە هەیە بۆمان جێبەجێ بکات.

سەبارەت بە داواكارییەكان، ئاشكرای كرد، ناردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە بۆ چارەسەر لەگەڵ دابینكردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ڕانیە، کە لەسەر بودجەی عێراق دروستکراوە و لەتەواوبووندایە.

جەختیشی كردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ٣/٨/٢٠٢٣ نووسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کردوە بۆ ناردنی لیژنەیەک بۆ پشنکین و ڕێکار و تێچووی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.

دەشڵێت: “سەرۆک وەزیران، داوای ڕای وەزارەتی تەندروستی كردووە بۆ دابین کردنی ئامێر و پێداویستی نەخۆشخانەکەی ڕانیە”.

قائانی گەیشتە بەغدا و جانتاكەی دەستی دوو دۆسیەی گرنگی تێدایە
پێشت قائانی گەیشتە بەغدا و جانتاكەی دەستی دوو دۆسیەی گرنگی تێدایە
ڕێگری لە ١٠٠ تۆن دەرمانی بێ سەرەتادا گیرا
دواتر ڕێگری لە ١٠٠ تۆن دەرمانی بێ سەرەتادا گیرا
ەیوەندیدار