شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا



شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغدا دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەو بارەیەوە پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، یاسای بودجە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێت.

جەختیشی کردەوە هەرێمی کوردستان ئەو ئەرکانەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا دەکەونە سەرشانی جێبەجێی کردوون و چاوەڕێ دەکەن بەغدا بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت.

سەردانەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کۆتایی دێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێ دەکەن، لیستی مووچەی مانگی ئەوت ڕابگەیەندرێت کە بە هۆی یەکلانەبوونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کاتی دابەشکردنی بە نادیاریی ماوەتەوە.

داوادەکرێت کۆتایی بە قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل بهێنرێت
پێشت داوادەکرێت کۆتایی بە قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل بهێنرێت
لە دوایین ڕۆژی دابەشکردنی مووچەدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
دواتر لە دوایین ڕۆژی دابەشکردنی مووچەدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
ەیوەندیدار