نرخی دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبووەوە


 

نرخی خەرجی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی خەرجی دۆلار لە بۆرسە سەرەكییەكانی بەغدای پایتەخت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار لە 151 هەزار دینار نزیكبۆوە.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی كڕین و فرۆشتنی دۆلار لە نوسینكەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدای پایتەخت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 150.750 دینار، نرخی كڕینی 100 دۆلار گەیشتە 149.750دینار.

لای خۆشیەوە، ڕەوەند میرزا، لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە بازاڕەكانی هەرێم بەهای دۆلار لە 150 هەزار دینار بۆ 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ‌ دوو شەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە 149.500 دینار بوو.

مووچەی خانەنشینانی عیراق زیاد دەكرێت
پێشت مووچەی خانەنشینانی عیراق زیاد دەكرێت
پەروەردە بڕیارێكی بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان دەركرد
دواتر پەروەردە بڕیارێكی بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان دەركرد
پەیوەندیدار