قوباد تاڵەبانی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات



قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێم دیاریکردووە بەڕێوەبچێت و داواشی لە لایەنەکان کرد بە یەکڕیزییەوە بەشداری لە گفتوگۆکانی تایبەت بە دەرکردنی یاسای نەوت و غازی عێراق بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە گرێگۆری گاڵیگن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.

هەردوولاش بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی پەسندکردنی یاسای نەوت و غاز کرد و قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: یاسای نەوت و غاز بابەتێکی هەستیارە و بۆ ئەوەی بە شێوەیەک پەسند بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بێت، پێویستیی بە گفتوگۆ و دانووستانی زیاتر هەیە لەنێوان لایەنەکاندا.

داوشیکرد کە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی و یەک گوتارییەوە بەشداری لە گفتوگۆکانی یاسای نەوت و غازدا بکەن تا بتوانن بە قورساییەکی زیاترەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری کراوە و راشیگەیاند: پێویستە لەو ماوەیەی لە بەردەستدایە لایەنە سیاسییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی ریفۆرم و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت کرا، باڵیۆزی کەنەدا رۆڵی قوباد تاڵەبانییان لە هەردوو پرۆسەکەدا بەرز نرخاند و داوایانکرد لەپێناو حکومڕانییەکی باشتردا لە هەوڵەکانی بۆ چاکسازی و بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت بەردەوام بێت.

لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند : پلانیان هەیە هەنگاوەکانی چاکسازی و حکومەتی ئەلیکترۆنی فراوانتر بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا داوایکرد کەنەدا زیاتر هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات.

وێنە؛ تورکیا سنووری برادۆستی بۆردومان کرد
پێشت وێنە؛ تورکیا سنووری برادۆستی بۆردومان کرد
لە دوورگەی هاوای ئەمریکا ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لە دوورگەی هاوای ئەمریکا ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار