وێنە؛ نووسینگەکەی عومەر فەقێی بانگخواز سووتا



ئەو نووسینگەیەی کە بانگخواز عومەر فەقێ بۆ کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی لە هەولێر کردبوویەوە، سووتا.

ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەکەی عومەر مەحمود فەقێ لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر بە هۆکارێکی نادیار سووتا.

پەیامنێری “تۆڕی میدیایی خەڵك” لە هەولێر ڕایگەیاند، عومەر فەقێ بەنیازە دوای سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری، دەربارەی سووتانی نووسینگەکەی ڕوونکردنەوە بدات.

عومەر مەحمود فەقێ، یەكێکە لە بانگخوازە لاوەکان کە لەم چەند ساڵەی دواییدا دەرکەوتووە، بەمدواییەش نووسینگەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانووی لە هەولێر کردەوە.

 

ئارایشتگایەکی ژنان لە سلێمانی داخرا
پێشت ئارایشتگایەکی ژنان لە سلێمانی داخرا
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: ٥٠٠ هەزار تەن گەنم لە سایلۆكان وەرگیراوە
دواتر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: ٥٠٠ هەزار تەن گەنم لە سایلۆكان وەرگیراوە
پەیوەندیدار