بەغدا مووچەی دوو مانگ بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت





ئەندامێكی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە بارەی ناردنی پشکی هەرێم لە لایەن بەغداوە نەماوە و هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی پارەى هەردوو مانگى حەوت و هەشت بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە و داتاو زانیارییەکان لە بارەی داهاتەوە رادەستی بەغدا بکات.

وتیشی: تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پاکتاوى دارایی و حساباتى هەرێم کۆتایی دێت و هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی عێراق لەگەڵ دابەشکردنى پشکى پارێزگاکاندا، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات و تاوەکو کۆتایی مانگ مووچەی هەردوو مانگی (٧،٨) رەوانە دەکرێت.

نوێترین لێدوانی وتەبێژی حکومەت لە بارەی مووچەوە
پێشت نوێترین لێدوانی وتەبێژی حکومەت لە بارەی مووچەوە
سبەینێ مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار