لەسەر دەستكاری كردنی بەشەخۆراك هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە



وەزارەتی بازرگانی ڕەتیکردەوە دەستکاری کردن لە بڕ و كێشی ماددەكانی سەبەتەی خۆراکدا هەبێت و دەشڵێت: “پڕۆژەی پێدانی بەشەخۆراك تووشی هێرشی زۆر بووە لەلایەن بازرگانەکانەوە”.

لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک لەلایەن هەندێک لە بازرگانانەوە هێرشی زۆری کراوەتە سەر، چونکە زیانی بە بەرژەوەندییەکانیان گەیاندووە.

وتیشی، “ماددەكانی سەبەتەی خۆراك لە کۆگاکانی عێراقدا بەردەستە و پێش چوونە ناو کۆگاکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و دواتر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو کەرەستەکانی بەشەخۆراك کوالیتی بەرزیان هەیە و تایبەتمەندییان هەیە، کە ناتوانرێت دەستکاری بکرێت”.

لما موسەوی جەختیشی كردۆتەوە، “فەرمانبەران بەردەوامن لە پشكنینی هەموو کەرەستەکان، بەتایبەتی بەرهەمە کێڵگەییەکانی وەك بەرهەمی کێڵگەیی (گەنمەشامی) لە ماوەی هاوین و پلەی گەرمی بەرزدا بەرکەوتەی وشکەساڵی دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێشیان”.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک وتیشی، “بەشی کۆنتڕۆڵ لە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ بریکار و کەرەستەكانی بەردەستیان و تەرخانکردنی ژمارەی سکاڵا، بۆیە هەر هاووڵاتییەك گومانی لە كەمی كێش و بڕی بەشەخۆراكەكەی هەبوو دەتوانێت پەیوەندییان پێوە بكات”.

ئاوات شێخ جەناب پۆستێکی بەوەکالەت پێدرا
پێشت ئاوات شێخ جەناب پۆستێکی بەوەکالەت پێدرا
وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین دیاریکرا
دواتر وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین دیاریکرا
ەیوەندیدار