بەرگی شەشەمی كتێبەكەی “بارزانی” بڵاوكرایەوە



 

بەرگی شەشەمی زنجیرە كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) لە نووسینی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ناونیشانی {کوردستان و عێراقی نوێ} كەوتە بەر دیدی خوێنەران.

كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) لە دوو بەش و 1234 لاپەڕە پێکدێت و باس لە ڕووداوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات لە ساڵانی 2003 بۆ 2016 و تیایدا بارزانی نووسیویەتی، “ڕووخانی ڕژێم دەرفەتی لەبەردەم عێراقییەکاندا کردەوە بۆ ئەوەی بە سوودوەرگرتن لە هەڵەکانی دەیان ساڵی ڕابردووی ڕژێمەکان، عێراقێکی نوێ دابمەزرێنن، کە تێیدا هەموو لایەک بە ئاشتی بژین و ماف و ئەرکەکانی خۆیان بناسن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵانی 2003 تا 2016 گۆڕانکاری زۆر قووڵ و جەوهەری بەسەر ژیانی سیاسی و دامەزراوەکانی دەوڵەت و بارودۆخی خەڵکی عێراقدا هات و دەشڵێت: “ئەو کتێبەی لەبەردەستی خوێنەراندایە بەرهەمی یاداشتی ڕۆژانەی ژیانی سیاسیمە لەو قۆناغە گرنگ و هەستیارەدا”.

سەبارەت بە قۆناغی 2003 تا 2016، بارزانی لە کتێبەکەیدا باس لەوە دەکات، کە ئەو 13 ساڵە بۆ هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی تازە و کەم وێنە بوو. دەشڵێت: لەو ماوەیەدا دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بوون و بە دامەزراندنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش کرانەوەیەکی زیاتر بەسەر جیهانی دەرەوەدا هاتە ئاراوە و لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە سیاسەتی گشتیی مامەڵەکردن لەگەڵ عێراقدا دادەڕێژرا”.

 

وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین دیاریکرا
پێشت وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین دیاریکرا
ڕاپۆرتی وردبینی خەرجی و داهاتی هەرێم ڕەوانەی سودانی کرا
دواتر ڕاپۆرتی وردبینی خەرجی و داهاتی هەرێم ڕەوانەی سودانی کرا
ەیوەندیدار